پیرانشار؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا
19:29 - 22 سەرماوەز 2724
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا مەعرووفی" خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە بەرزاییەکانی ناوچەی "سێ چۆمان" تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا، زگ، لاق و دەستی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە.
عەبدوڵڵا مەعرووفی خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار، خێزاندرا و باوکی دوو منداڵە.