سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا
13:36 - 16 خەزەڵوەر 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕامین کازم عەلیلوو" و "عەلی مۆئمێنی" خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.
ڕامین کازم عەلیلوو تەمەن ٣٢ ساڵ، ٤ ساڵ پێش ئێستا و عەلی مۆئمێنی تەمەن ٢٤ ساڵ، ڕێبەندانی ١٤٠١، لە دوو دۆسییەی جیاجیادا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران سزا درابوون.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.