سنە؛ فەرشاد شوکروڵڵا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
00:03 - 8 سەرماوەز 2724
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، فەرشاد شوکروڵڵا، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز بە دانانی بارمتە و بەشیوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، فەرشاد شوکروڵڵا دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی یاسایی لە سەقز دەسبەسەر کرا. لە کاتی دەسبەسەکرانی ناوبراودا هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسیی ناوبراو لەوانە، مۆبایل و لەپتابەکەیدا گرتووە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەوەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.