جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی مستەفا سووری لە بەندیخانەی کرماشان

17:05 - 5 سەرماوەز 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "مستەفا سووری" خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراوە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.