سنە؛ سەیران خوسرەوی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:03 - 5 سەرماوەز 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سەیران خوسرەوی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژ بە سەیران خوسرەوی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.