مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی عەلی مەعرووفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:41 - 19 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عەلی مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عەلی مەعرووفی تاکوو ئێستا لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون لەمبارەوە خۆیان بواردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عەلی مەعرووفی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.