سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری برینداری خەڵكی سەردەشت بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

00:46 - 23 رەزبەر 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری برینداری خەڵكی سەردەشت بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەفتەی ڕابردوو، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٧ ساڵە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری "قەندیل"ی سەردەشت لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و چووە کۆماوە.

سیامەند حەسەنپوور کوڕی محەممەد و خەڵكی گوندی "ئەسپەمێزە" سەر بە شاری سەردەشت، خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.