شنۆ؛ ئاکام میهەنخا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

18:10 - 18 رەزبەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکام میهەنخا" کوڕی زورار خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاکام میهەنخا زانیارییەک دەست نەکەوتووە.