موژگان کاوسی لە بەندیخانەی تۆنکابۆن ئازاد کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و لە چالاکانی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران لە بەندیخانەی تۆنکابۆن ئازاد کرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، باسی لە دۆخی بەندی ژنانی بەندیخانەی تۆنکابۆن و ڕەوتی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی کردووە.
مژگان کاوسی از زندان تنکابن آزاد شد
— KURDPA (@kurdpa_farsi) September 26, 2024
روز چهارشنبه ٤ مهر ١٤٠٣، مژگان کاوسی، پژوهشگر و از فعالین حقوق زبانی و اتنیکی اهل کلاردشت مازندران از زندان تنکابن آزاد شد.
این زندانی سیاسی با انتشار ویدیویی ضمن اعلام این خبر، به وضعیت بند زنان زندان تنکابن و روند دادرسی پروندهاش پرداخته… pic.twitter.com/xI3JWQ7Fhl
٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش قەبووڵکرانی داواکاریی موژگان کاوسی بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتدا، دۆسییەکەی ڕەوانەی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ساری کرا و سزاکەی بۆ یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری گۆڕدرا.
ڕەشەمەی ١٤٠٢، داواکاریی ئازادیی ئەم چالاکە کوردە بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سارییەوە ڕەت کرایەوە و لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانەوە ناوبراو بە شێوەی زیندانی باز، ماوەی سزاکەی خۆی لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، پاش بانگهێشتکران بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمە کەیفەرییەکانی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی تۆنکابۆن کرا.
خەزەڵوەری ١٤٠٢، حوکمی زیندانی موژگان کاوسی لە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، ئەم لێکۆڵەرە، پاش تێپەڕاندنی ١٠٤ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتیی و بێتاوان ناساندنی لە تۆمەتی "افساد فی الارض" بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە زیندانی قائمشار ئازاد کرا.
موژگان کاوسی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سارییەوە، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بە ٣٩ مانگ زیندان، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری" بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی "چالاکی پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ زیندان، مەحکووم کراوە و لە تۆمەتی "افساد فی الارض"، بێتاوان ناسراوە.
بەپێی یاسای زۆرترین سزا، ٣٩ مانگ زیندان بە هەژماردکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو بۆ ئەم نوسەرە کوردە جێبەجێ دەکرێ.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، یەکەمین کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی موژگان کاوسی لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ساری، بە ئامادەبوونی عوسمان موزەیەن و مازیار تاتایی، پارێزەرانی دۆسییەکەی بەڕێوەچوو و ناوبراو وێڕای تۆمەتەکانی پێشوو، بە "افساد فی الارض"یش تۆمەتبار کرابوو.
موژگان کاوسی لە دادسەرای نۆشەهردا بە "بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران"، "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست"، "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵات" و "هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن" تۆمەتبار کرابوو کە لە قۆناغی دادسەرادا لەگەڵ هەبوونی پارێزەر بۆ دۆسییەکەی دژایەتی کرابوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان، ئەو چالاکە کوردە لە ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی تونکابۆن ڕاگوێزرابوو.
موژگان کاوسی پێشینەی مەحکوومییەتی هەبووە و ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، بە مەرەخەسیی گرێدراو بە ئازادی لە زیندانی کەچووئی کەرەج ئازاد کرابوو.