دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە
20:10 - 24 خەرمانان 2724
شەوی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "مازیار مورادی" تەمەن ٢٦ ساڵ و "پێدرام مەحموودی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەیانەوە لە جاددەی "ساحلی"ی دیواندەرەدا دەسبەسەر کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: مازیار مورادی و پێدرام مەحموودی