کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

19:44 - 9 خەرمانان 2724

ڕۆژی هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسعەد ئێسپەندار"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "ئاڵۆت"ی بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و فیشەک زگ و نێوقەدی پێکاوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە زێدی خۆی، گوندی "قولە سویرو" سەر بە شاری سەردەشت بە خاک سپێردرا.