دەسبەسەرکرانی کورتماوەی مامۆستا عەلی بەهرامی پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق

20:30 - 8 خەرمانان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، مامۆستا عەلی بەهرامی، پێشنوێژی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سنووری "باشماخ"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر  و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مامۆستا ئایینییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و پاش نزیک بە ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادیان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هێزانە دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی مامۆستا عەلی لەوانە مۆبایلەکەیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە لیباس شەخسییەکان لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە چوونەتە نێو لاپەرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

مامۆستا عەلی بەهرامی تاکوو ئێستا چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوی لێ کراوە.