دێولان؛ حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنی بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا درا

20:08 - 18 گەلاوێژ 2724

حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕوستەمی ئەحقەر" بە ٤٢ مانگ بەندکران سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، بەپێی سزای دەرکراوی دادگای سەرەتایی، ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "هاوکاری لەگەڵ گرووپ و ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزام" بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٣٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا دراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم سزایە سەرەتاکانی گەلاوێژی ١٤٠٣، بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەندراوە.

کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی حیکمەت ئەمیری، خاکەلێوەی ١٤٠٣ لە دادگای ئینقلابی دێولان بەڕێوە چووبوو.

حیکمەت ئەمیری لە بیاڤەکانی ژینگە و چارەسەری خووگری بە ماددە هۆشبەرەکان چالاکە.