سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون

17:56 - 18 پووشپەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب  محەممەدی" کوڕی عەزیز کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی "قودس"ی پاوە گیانی لەدەست دا. لەم ڕووداوەدا ٥ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە گرووپێک لە کۆلبەران کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کۆڵبەرە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی "قودس"ی پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەست داوە ڕادەستی بنەماڵکەی نەکراوە.

شوناسی ئەو ٥ کۆڵبەرە کە لەم ڕووداوەدا بریندار کراون، "مەسیح مورادی، ئەیووب مورادی، مێهدی بەشارەتی، مێهران عەبدی و پەیمان وەیسی" ڕاگەیەندراوە.

ئەیووب محەممەدی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٥ لە گوندی "کۆگا" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆیە.