بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە پاش دەسبەسەرکران و لێدان

21:52 - 10 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شێرزاد چاوشینی" پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە دەسبەسەر دەکرێ بە چەک بریندار دەکرێ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم کۆڵبەرە کوردە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنوورییەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەسبەسەر کراوە و پاش ئەوەی کە بێڕێزی پێ کراوە و لێی دراوە بە تەقەی چەکی "وینچستر" بریندار کراوە.

شێرزاد چاوشینی خەڵکی گوندی "ورچەک" سەر بە شاری سەردەشتە.