دەسبەسەرکرانی سەلاح سووری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

13:19 - 6 پووشپەڕ 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح سووری" کوڕی ئیسماعیل و خەڵكی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە سێڕێیانی "جڵدیان"ی پیرانشار دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی سەلاح سووریدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.