سەردەشت؛ عادڵ حاجی خەلانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

21:48 - 14 جۆزەردان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ حاجی خەلانی"، خەڵکی گوندی "سیسێر" سەر بە شاری ڕەبەت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا، دەرکە و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.