بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:34 - 30 بانەمەڕ 2724

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕۆژی چوارشەمە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ئەم وانەبێژەی زمانی کوردییان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دەسبەسەرکرانی ئەم مامۆستای زمانی کوردییە بە توندوتیژییەوە بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سووسەن حەسەنزادە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.