سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی سەڵماس جێبەجێ کرا

12:06 - 29 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئەسغەر حاجیزادە" خەڵكی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

ئەسغەر حاجیزادە تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.