سنە؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی بواری ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:06 - 18 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، جەمشید چەرخکار، چالاکی بواری ژینگە و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لەبەر دەستدا نییە.