شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:11 - 14 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕەشیدپاک"، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "فەخرەدین مودەڕسی" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمنییەتیی 
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ڕەحیم ڕەفعەتی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

لە نێوان ئەم دەسبەسەرکراوانەدا، ڕەحیم ڕەفعەتی پێشینەی سزادران و دەسبەرکرانی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فەخرەدین مودەڕسی، ئومید ڕەشیدپاک و ڕەحیم ڕەفعەتی