مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا

21:47 - 11 جۆزەردان 2724

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد خوسرەوی" خەڵکی گوندی "باشماخ" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە شارەکی پیشەیی "دەشتی بیلۆ"ی مەریوان تەقەیان لە ماشینی ئەم هاووڵاتییە کردووە و بەم هۆیەوە فەقەراتی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە ڕاگوێزراوە و دۆخی گشتیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

محەممەد خوسرەوی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.