قوروە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا سەفایی

19:52 - 2 بانەمەڕ 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی پووریا سەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی قوروە، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی سەفایی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام بووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پووریا سەفایی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.