لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبێڵ

19:41 - 30 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئیرەج پاکی"، خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە کوردە ٦ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

ئیرەج پاکی، کوڕی حاجی تەورێزی خەڵکی گوندی "ستوونڕەش" سەر بە شاری سەڵماس بوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.