هەژار ئەحمەدی‌ئازەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

23:43 - 29 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هەژار ئەحمەدی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ناچیت"، سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هەژار ئەحمەدی‌ئازەر زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.