بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا

20:28 - 13 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەهوەن دەشتی"، خەڵکی گوندی "میرەدێ"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "فارووق عەلیزادە"، کوڕی عوسمان و خونچە، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، گیانی لەدەست دا.