سلێمانی؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

00:14 - 29 رەزبەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "پێشەوا عەلیار"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی بانە، دانیشتووی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە لە ناوچەی "شارباژێر"ی سلێمانی و لە ئاکامی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بووە و بەهۆی خوێنڕێژیی زۆر و توندیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر لە ناوچەی "چوارتا"ی سلێمانی بە خاک ئەسپێردرا.

بنەماڵەی پێشەوا عەلیار پێشتر بە هۆی چالاکیی سیاسی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ناچار بە بەجێهێشتننی بانە و گیرسانەوە لە هەرێمی کوردستان ببوون.