سەرلەبەیانیی چوارشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٥، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «محەممەد سدیق ئەولا» کوڕی حەمید و خەڵکی گوندی «هەنجیربۆس»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەر سنووری «شێخ سڵە» گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیان لەسەر سنووری «شێخ سڵە»ی سەلاسی باوەجانی داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گواستراوەتەوە و لە زێدی خۆیدا بە خاک دەسپێردرێت.
محەممەدسدیق ئەولا خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵ بە ناوەکانی «ئارتا و ئایسان»ـە.





