بانگهێشت و دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری قوروە

20:01 - 26 رەزبەر 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، مێهدی قەنبەری، لاوی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی قوروە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەبارەت بە دۆخی مێهدی قەنبەری لە دوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

مێهدی قەنبەری، دەرچووی زانکۆی تەربیەت مەعەلێمە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت و دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.