سەقز؛ دەسبەسەرکرانی کەیوان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:19 - 15 رەزبەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەر، کەیوان ڕەحیمی، ئەندامی پورسمانی سەقز و چالاکی بواری میدیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە سەقز و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: کەیوان ڕەحیمی دوابەدوای پاڵپشتیکردن لە هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی، ئازاد ئەمینی و سەمیرا ئەحمەدی، چوار چالاکی دەسبەسەرکراوی سەقزی، دەسبەسەر کراوە.

کەیوان ڕيحیمی ڕەزبەری ١٤٠٠، بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لەلایەن داداگی ئینقلابی سەقزەوە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کەیوان ڕەحیمی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.