سەقز؛ دەسبەسەرکرانی مێهران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:57 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهران ساعدی"، تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقزدا ئەم لاوەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بنەماڵەی ساعدی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزیان کردووە بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان وڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مێهران ساعدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.