بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئارمان نیک‌پەی

22:20 - 6 گەلاوێژ 2723

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئارمان نیک‌پەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی گەلاوێژ، ئارمان نیک‌پەی، پیوەندییەکی کورتی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە و ناوبراو لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

شەوی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ئارمان نیک‌پەی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراویش زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.