سنە؛ ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاری دەسبەسەر کرا

15:58 - 30 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕ، ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کرێکارییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بانەمەڕی ٩٨، ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" بە ساڵێک زیندانی تەعلیقی لە سێ ساڵدا مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان ساڵی ٩٧، ئێقباڵ شەعبانی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٢٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی سەد میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.