سنە؛ حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی جێبەجێ کرا

23:47 - 24 بانەمەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "سەعید ئەرجومەندی" خەڵکی خوڕەم‌ئاوا و دانیشتووی سنە و "کەیۆمەرس مینبەری" خەڵکی کامێران، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.

ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕ بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون.

ئەم دوو زیندانییە، پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوون.

تاکوو ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانی حکوومەت یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.