تاران؛ زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لەژێر ئەشکەنجەی مەئموورەکانی زینداندا کوژرا
17:18 - 20 بانەمەڕ 2723
شەوی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕ، سامان دەرویشی، زیندانیی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لەژێر ئەشکەنجەی مەئموورەکانی زیندانی تارانی گەورەدا گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم زیندانییە ٣١ ساڵەیە، لە تیپی ٢ی زیندانی تارانی گەورە، کەوتووەتە بەر ئەشکەنجە و لێدانی مەئموورانی زیندان و کوژراوە.
سامان دەرویشی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "دزیکردن" دەسبەسەر کرابوو و لەو ماوەیەدا چەند جار بەو هۆیە کە لە کاتی دەسبەسەربوونیدا یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتیزامییەکانی بریندار کردبوو، لەلایەن مەئموورەکانی زیندانەوە کەوتبووە بەر لێدان.