سەوڵاوا؛ مامۆستایەکی ئایینی بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت کرا

22:12 - 19 بانەمەڕ 2723

مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی هەینیی گوندی "دەگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە سبەی چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕ بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بەدەستی گەیشتووە دەبێ خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان بناسێنێ.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری بانگهێشتکرانی ئەم مامۆستا ئایینییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.