بۆکان؛ عەلی گوڵمحەممەدی بە زیندان مەحکووم کرا

11:13 - 12 بانەمەڕ 2723

عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە ٣٢ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی تراکت و ڕاگەیەندراو" تۆمەتبار کردووە.

ئەم حوکمە سەرەتاکانی مانگی بانەمەڕ بەم هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندراوە و ناوبراو لە بەرانبەریدا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١، عەلی گوڵمحەممەدی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو و لە ماوەی دەسبەسەربوونیشیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، عەلی گوڵمحەممەدی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.