بۆکان؛ هاووڵاتییەکی کورد بە زیندان مەحکووم کرا

10:40 - 11 بانەمەڕ 2723

مەسعوود دارسەنج، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بە ٣٣ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان و ناردنی فیلم و هەواڵ بۆ میدیا دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، دروشم نووسین و بڵاوکردنەوەی تراکت" تۆمەتبار کردووە.

ئەم حوکمە سەرەتاکانی مانگی بانەمەڕ بە شێوەی فەرمی بە مەسعوود دارسەنج ڕاگەیەندرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، مەسعوود دارسەنج بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی و مانگێک پاش دەسبەسەرکرانی کاتیی بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.