ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، مامۆستایانی ناڕازیی لە یاسای نیزامی پۆلێنبەندی سڕیەوە
ئیدارەی گشتیی پەرەوردە و بارهێنانی سنە، لە خەزەڵوەری ١٤٠١ەوە تاکوو ئێستا دەیان مامۆستای ناڕازیی لە جێبەجێکردنی "یاسای پۆلێنبەندیی مامۆستایان" سڕیوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی سنە بەپێی بڕیاری شۆرای باڵای ئەمنییەتی میللی دەستی بە سڕینەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە یاسای نیزامی پۆلێنبەندی کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان دەستی بە ڕێکخستنی "کومیتەی فەورییەتەکان" کردووە و ئامانجی ناسینەوەی چالاکانی سێنفیی مامۆستایان لە شارەکانی سنە، مەریوان و سەقز بووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: "ئەندامەتی لە ئەنجومەنە نایاساییە سێنفییەکانی مامۆستایان"، "دەستێوەردان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە هەنجارشکێنانەکانی ئەم دواییانە"، "جووڵەی هاندەرانە لە مەدرەسە"، "بڵاوکردنەوەی درۆ"، "دەرکردنی بەیانییەی جیاواز بەمەبەستی هاندانی کۆمەڵگای فەرهەنگییان و قوتابییان بەمەبەستی قەیرانسازی"، "هاندانی بیری گشتی"، "ڕێکخستنی شەڕی ڕەوانی"، "کردەوە دژی ئەمنییەتی نێوخۆی"، "پڕوپاگەندە دژی تەناهیی نەتەوەیی"، "پڕوپاگەندە دژی حیجاب"، "دروشمنووسین لە مەدرەسەکان" و "چالاکیی سێنفی هاوتەریب لەگەڵ ڕەوتە دژبەرەکانی نیزام" لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستایانی ناڕازی بووە.
تەحسین مستەفا، عەلی دلاویز، شەیدا شەمس، سامان کووششی، فاتمە غوڵامی، فارووق سەعیدزادە، فەریدە محەممەدی، سلێمان عەبدی، خالد عەبدوڵڵایی، لەیلا عینایەتزادە، ئەحمەد قادری، تاهیر قادرزادە، سەلاح سورخی، ئیسماعیل لامعزادە، ئامانج ئەمینی، لوقمان ئەڵڵامورادی، عوسمان ڕەزایی، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوڕەیشی، خالد سلێمانی، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ڕزگار حەیدەری، ژیلا ڕەحیمی، موختار محەممەدی، عادڵ میرزایی، کوورش عێزەتی، بەهادین مەلەکی، جەبار پاکزاد، سوهەیلا خالدیان، جەهانگیر بەهمەنی و غیاث نێعمەتی لەو مامۆستایانەن کە لە یاسای پۆلێنبەدنی سڕدراونەوتەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: کومیتەی فەورییەتەکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان، موختار ئەسەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی وەکوو "لیدەر و هۆکاری سەرەکیی نائارامییەکانی ئەم دواییانەی قوتابخانەکان" ناساندووە و دۆسییەکەی ڕادەستی لێژنەی سەرپێچییە ئیدارییەکان کردووە.
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی لەوانە تەحسین موستەفا، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، غیاث نێعمەتی، بەهادین مەلەکی، جەهانگیر بەهمەنی، سەلاح سورخی، سلێمان عەبدی، سەیوان سلێمانی، ئارام قادری، ئارام محەممەدی و ئومید شامحەممەدی بە دۆسییەی کراوە لەگەڵ تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "کۆبوونەوە و تەبانی دژی نیزام" و "ڕێکخستنی دەستە و گرووپی نایاسایی" لە دادگاکانی گشتی و ئینقلاب بەرەوڕوون.