تەرمی دوو کۆڵبەر لە بەنداوی کێلەی بانە دۆزرایەوە

14:47 - 27 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، تەرمی دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ئەفشین فەلاحی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "مێهدی ڕەحمەتی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەقز کە لە بەنداوی کێلەی بانەدا خنکابوون پاش ٩ ڕۆژ گەڕان دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم دوو کۆڵبەرە بە هەوڵی تیمەکانی مەلەوانیی بانە، سەقز، بۆکان، مەهاباد، سنە و مەریوان دۆزراونەتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە و دواتر بۆ پزیشکی دادوەرێ ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوە ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ کۆڵبەری لە بەنداوی عەباس ئاوای بانەدا خنکابوون.