حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی شاری چڕداوڵی ئیلام لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا

11:29 - 25 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەلمان مۆئمێنی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی شاری چڕداوڵی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی ئەو زیندانییە بەبێ دوایین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، جێبەجێ کراوە.

ئەو زیندانییە چوار ساڵ پێش لە پەیوەندی لەگەڵ "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

هەتا ئێستا حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا و سەرچاوە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.