کرماشان؛ کەوسەر خوشنوودی‌کیا، قارەمانی ئاسیا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی لەدەست دا

11:48 - 4 رێبەندان 2722

کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودی‌کیا، قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی کرماشان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان، چاوی بریندار بووە و بینایی چاوی چەپی لەدەست داوە.

ئەو وەرزشوانە لە بلواری تاقەوسانی کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بووە و سەرەڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بینایی چاوی چەپی لەدەست داوە.

کەوسەر خوشنوودی‌کیا، ئەندامی تیمی میللیی کامپووندی ژنان و قارەمانی کێبڕکێکانی کامپووندی ئاسیا، لە ساڵی ١٤٠٠ بووە.