دوو هاووڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

16:12 - 2 رێبەندان 2722

ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد کەریمی‌خا" و "ئیسماعیل کەریمی"، خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کران.

پێشتر ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی "ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" هەر کامەیان بە ٢٧ مانگ زیندان مەحکووم کرابوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، ئیسماعیل کەریمی تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "شەوریجە" و دانیشتووی "میرئاوا"ی بۆکان و محەممەد کەریمی‌خا خەڵکی بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان، ئازاد کرابوون.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: محەممەد کەریمی‌خا و ئیسماعیل کەریمی