16 میلیۆن مین لە كوردستان، ئاستەنگی بەردەم لێكۆڵینەوەی كەوناراناسان
14:33 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە حاڵی حازردا بەهۆی بێپلانیی ناوەندە دەوڵەتییەكان و هەروەها هۆكاری سروشتی، ناتوانرێلێكۆڵینەوە لەسەر تەپۆڵكە مێژووییەكانی رۆژئاوای ئێران بكرێت.
كیشەی مین و بۆمبە نەتەقیوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران - عێراق لە كوردستاندا وای كردووە كە ئاستەنگ لە بەردەم لێكۆڵەران، مێژووناس و كەوناراناسان ساز بكات.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە بڵاو كراونەتەوە، لەسەدا 25ی ناوچە مێژووییەكانی كوردستان لە ناوچە مین رێژ كراوەكان هەڵكەوتوون.
هەواڵدەریی میراس فەرهەنگی بڵاوی كردەوە، بوونی مین و بۆمبە نەتەقیوەكانی پاشماوەی شەڕ لە تەپۆڵكە میژووییەكانی ناوچەی سەردەشت لە ئازەربایجانی رۆژئاوا و مهران و دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام كە هی سەردەمی چاخی بەدرینن، چالاكیی كەوناراناسانی لەگەڵ كێشە بەرەڕوو كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی CNN لە زاری كەونارا ناسێكەوە بڵاوی كردەوە، كەڵك وەرگرتن لە سیستمی نەریتی بۆ دۆزینەوەی مین لە گرینگترین كێشەكانی بەردەم ئاسەوارناسان و كەونارە ناسەكانە.
رەحمەت نادری وتیشی، سیستمی بەڕێوەبەریی ئیدارەكان زۆر لاوازە و هێندێجاریش هیچ نەخشەیەك لە شوێنی مینە چێنراوەكان لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن ناوەندە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە بڵاو كراونەتەوە، زیاتر لەە 16 میلیۆن مین و بۆمبی نەتەقێنراوی پاشماوەی شەڕی ئێران - عێراق لە سنوورەكانی رۆژئاوای ئێراندا هەیە.
وێنە : IRNA