150حاجیی ئێرانی لە فڕۆكەخانەی مەدینە دەستبەسەر كران

19:29 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فارس لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە عەرەبستانەوە بڵاوی كردۆتەوە، 150 حاجیی ئێرانی لە فڕۆكەخانەی مەدینە بەهۆی ساختەبوونی ویزاكانیانەوە لەلایەن پۆلیسی عەرەبستانەوە دەستبەسەر كراون و سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوایین كاروان پێشی پێ‌ گیرا.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە تەواوی كەلوپەل و كەرەسەكانی حاجییە ئێرانییەكانیان پشكنیوە و ئەمە بۆ چەندەمین جارە كە بەم چەشنەە هەڵسوكەوت لەگەڵ حاجییە ئێرانیەكان دەكرێ‌.
هەروەها لە فڕۆكەخانەی شاری \"جەدە\"ش شتێكی لەم چەشنە رووی داوە.
حەفتەی پێشوو لەلایەن خودی ئێرانەوە لە فڕۆكەخانەی تاران 88 حاجێ‌ بەتاوانی هەڵگرتنی 4 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستبەسەر كران.
ماوەی چەند ساڵێكە پێوەندییە سیاسییەكانی ئێران و عەرەبستان روویان لە گرژی و ئاڵۆزی كردووە و ئەم گرژییانە بەتایبەت لە كاتی بۆنەكانی حەجدا زیاتر زەق دەبنەوە.
زیاتر لە دوو حەفتە لەمەوبەر دادگایەكی ئەمریكا دوو ئەندامی سپای قودس (سەر بە سپای پاسدارانی ئێران) ئێرانیان بە تاوانی هەوڵدان بۆ تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن، مەحكووم كرد.