ئەگەری راگرتن و نەمانی لقی زمان و ئەدبی كوردیی زانكۆی بەغدا لە گۆڕی دایە
15:15 - 28 بانەمەڕ 2712
كورد: مامۆستایەكی زمانی كوردیی لە زانكۆی بەغدا لەو باوەڕە دایە بەهۆی كەمیی هێزی مرۆیی و دژایەتیی ناڕاستەوخۆی بەڕێوەبەریی ئەو زانكۆیە ئەگەری راوەستان و نەمانی لقی زمان و ئەدەبی كوردی لەو زانكۆیە لە گۆڕێ دایە.
دوكتور عەلی گەرمیانی مامۆستای زمانی كوردی لە زانكۆی بەغدا بە ماڵپەڕی ئاوێنەی راگەیاندووە:\" لە حاڵی حازردا دەوترێ كە وەزارەتی زانست و پەروەردەی باڵای عێراق بە تەمایە خوێندكار بۆ لقی زمان و ئەدەبی كوردیی ئەو زانكۆیە وەرنەگرێت\".
ئەو مامۆستا كوردە ئەوەشی زیاد كردووە:\" هۆكاری راگرتن بە شێوەی كاتی و نەمانی بە تەواوەتیی ئەو رشتەیە لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ كەمیی هێزی مرۆیی ئاكادیمیك و وتیشی: مامۆستایانی زانستگاكانی هەرێمی كوردستان لەباری وانە وتنەوەوە حازر نین هاوكاریی زانكۆی بەغدا بكەن و لەم بارەشەوە زەخت و گوشارێكی زۆر كەوتۆتە سەر مامۆستایانی ئێستای بەشی كوردیی زانكۆی بەغدا\".
بە وتەی ئەو مامۆستایە حكوومەتی ناوەندیی عێراقیش حازر نیە لەباری ماڵییەوە یارمەتیی مامۆستایانی ئێستای لقی زمان و ئەدەب كوردیی زانستگای بغدا بدات.
دوكتور عەلی گەرمیانی ئەوەشی خستۆتە روو، بەڕێوەبەرانی زانستگای بەغدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دژایەتیی پەرەپێدانی رشتەی زمان و ئەدەبی كوردی دەكەن و كاتێك داوای هاوكارییان لێدەكرێت، دەڵێن ئێوە هەرێمی كوردستانتان هەیە و بڕۆن داوای یارمەتییان لێ بكەن.
لەلایەكی دیكەشەوە جێگری زانستگای سەلاحەدین لە هەولێر هۆكاری هاوكاری نەكردنی مامۆستایانی بەشی زمان و ئەدەبیی كوردیی ئەو زانكۆیەی گەڕاندۆیتەوە بۆ نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی ئەمنیەتیی لە بەغدا.