ئەگەری بڕینەوەی هەر دوو لاقی منداڵێکی رووداوی تەقینەوەی مین لە ئیلام

13:40 - 17 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: چوار كەس لەمنداڵانی رووداوی تەقینەوەی كەرەسە جەنگییەكان لە سنووری (مێهران)ی ئوستانی ئوستانی ئیلام بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەهواز راگوێزراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە تەقینەوەی مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق لە ناوچەی \" كونجان چم\"‌ی سەر بە شارستانی مێهران، كە تێیدا چوار منداڵ بریندار بوون و ئێستاش لەبەشی تایبەت لەژێر چاودێری وردی پزیشكیش دایە.

ئەو قوتابیانە بە هۆی پریشكی تەقینەوەكەوە ٣٠ هەتا ٦٠%‌ی جەستەیان تووشی سووتان بوون.

لەو بارەیەوە پزیشكەكان رایانگەیاندووە كە ئەگەری ئەوە هەیە لاقی محەممەدهادی مەلەكیان ببڕدرێتەوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش دكتور \" زهرا بزرگزادە\" لەوتووێژ لەگەڵ ئیسنا باسی لەوە كردبوو، محەممەد هادی مەلەكیان پێویستە لاقی چەپیشی ببڕدرێتەوە.
پزیشكەكان باسیان لەوە كردووە، محەممەد هادی تووشی سووتانی پلە دوو هاتووە و چەندین پڕیشكەی تەقینەوەكەش لە ناو لەشی‌دایە.

لەلایەكی دیكەوە بێجگە لە محەمەدهادی مەلەكیان، مەهدی باباخانی یەكێكی دیكە لەبریندارەكان بە هۆی بەركەوتنی پریشكی تەقینەوەكە و زەربە گەیشتن بە چاوی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئوستانی ئەهواز كراوە.

بەوتەی بەرپرسی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی ئەهواز، دوو برینداری دیكەی رووداوەكە لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری پێستیان بۆ ئەنجام دراوە.

رێكەوتی ١٠ی رەشەمە ژمارەیەك قوتابیی ناوچەی \" كونجان چم\" لە شارستانی مێهران لە كاتێكدا سەرقاڵی یاری كردن بوون، گوللـەیەکی خومپارەی سەدەمیش ەری ئێران و ئێراق بەڕوویاندا تەقییەوەو پێنج كەس لەو قوتابیانە بە توندی بریندار بوون.

\"25204.jpg\"

\"25203.jpg\"

\"25206.jpg\"

\"25207.jpg\"

\"25208.jpg\"

\"25209.jpg\"