كەوبوودوەند: لەوانەیە مان لە خواردنی وشك بگرم
16:32 - 22 جۆزەردان 2712
كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەد سدیق كەبوودوەند ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەكەی رایگەیاندووە، هەتا جێبەجێ نەبوونی ویستەكانی بەردەوامە لە مانگرتن و جێگری دادستانی تارانیش پێی راگەیاندووە، مەرگ یان مانگرتنی زیندانیی سیاسی بۆمان گرینگ نیە.
لە تازەترین هەواڵ لەمەڕ رەوشی تەندروستیی محەمەد سدیق كەبوودوەند رۆژنامەنووسی زیندانی و چالاكی مافی مرۆڤی كورد، رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لە دیدارێكدا كە بنەماڵەكەی لەگەڵ ناوبروا لە زیندان ئەنجامیان داوە، رایگەیاندووە، هەتا دەستەبەر نەبوونی ویست و داخوازییەكانی بەردەوامە لە مانگرتن و تەئكیدیشی كردۆتەوە، لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا مان لە خواردنی وشك بگرێت.
جێگری دادستانی تاران لە بەرامبەردا رایگەیاندووە: \"مەرگ یان مانگرتن لە خواردنی زیندانیی سیاسیمان بۆ گرینگ نیە و ئەگەر بێت و لە مانگرتن بەردەوام بێت رەوانەی ژووری تاكەكەسی دەكرێت\".
بنەماڵەی كەبوودوەند سەرەڕای دەربڕین نیگەرانی لە هەمبەر رەوشی ناجێگر و خراپیی باری تەندروستیی و رۆحیی محەممەدسدیق كەبوودوەند، رایانگەیاندووە لە دۆخێكی زۆر خراپ دایە و لەوانەیە تووشی سەكتەی دڵ و مێشكی ببێت.
محەممەد سدیق كەبوودوەند لە رێکەوتی 5ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە، واتە 17 رۆژ لەمەوبەرەوە بە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەكردنی ویست و داخوازییەكانی، واتە هەوڵنەدان لەلایەن لێپرسراوانی زیندان بۆ چارەسەریی نەخۆشییەكانی خۆی و پێشگیری لە داخوازیی مەرەخەسی بۆ دیداری منداڵە نەخۆشەكەی، لە زیندانی ئێوینی تاران دەستی داوەتە مانگرتن.