ئەندامێکی گرووپی "چلچەمە" دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، "شادمان بەنی بەشەر"خەڵکی شاری سنە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، لە ڕێگای تەلەفوونەوە، بنەماڵەکەی خۆی لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئاگادار کردوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شادمان بەنی بەشەر لە بەردەستدا، نییە.

دەوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییە، ناوبرایان ئازار و ئەشکەنجە داوە.