ئەندامێکی سپای پاسداران لە بانە بریندار کرا

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە بانە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بەفرانبار، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "کەریم مەحموودی" کوڕی "شەریف" و خەڵکی بانە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئەندامەی سپای پاسداران بەتوندی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوناسی ئەو کەسانەی کە ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.